چۆن سیستەمی خۆری گونجاو هەڵبژێرین لە عێراق

پێشەکی
وزەی خۆر لە عێراق بەشێوەکی بەرچاو بڵاو دەبێتەوە، لەبەر هۆکاری کەمی کارەبای نیشتمانی گرانی کارەبای تایبەت (مۆلیدە) ، سیستەمی وزەی خۆر جێگرەوەکی گوناجاوە  بەڵام زۆر گرنگە سیستەمیێکی  دروست هەڵبژێریت، چونکە بازاڕ پڕە لە جۆر و نرخ و کوالێتی جیاواز رەنگە توشی زەرەت بکات.

براندە ناسراوەکان لە بازاڕدا:

LONGi Solar, Trina Solar, Canadian Solar,ITEL, JinkoSolar, Vantom Power, Growatt, Sungrow, Deye, Victron Energy, GSL Energy, BYD, Pylontech, Felicity Solar, LVTOPSUN, ITEL, Gospower, Sako, Must

هەلبزاردنی سیستەمی وزەی خۆر پشت تەنها بە هەرزانی نرخ نابەستێت بەکو کوالێتی و راستی گەرەنتی رۆڵی سەرکی دەبینن.

١. پارچە سەرەکییەکان

🔹 ئینڤێرتەر (دڵی سیستەمەکە)

  • وزەی خۆر دەگۆڕێت بۆ کارەبای ئاسایی.
  • پێوستی بە پاترییە (بۆ سیستەمی هاودم).
  • پێوستە خوت کارەنە بێت لە بەرگری گەرماو خۆراگری
  • زۆر گرنگ: بزانە ئایا براندەکە لە عێراق پشتیوانی تەکنیکی هەیە یان نا. ئەگەر ئینڤێرتەرەکە تێکچوو، هەموو سیستمەکە دەوەستێت.

🔹 پانێڵی خۆر

  • کارەبا لە خۆرەوە دروست دەکات.
  • دەبێت توانای کارکردنی هەبێت لە گەرمی زۆردا.
  • بەدوای گەرەنتی درێژخایەن بگەڕێ (٢٠-٢٥ ساڵ).
  • براندە نێونەتەوەیی و باوەڕپێکراوەکان هەڵبژێرە (Tier 1)،خۆت لە پەنێلی تەقلید بپارێزە 

🔹 پاراستنی IP (لە عێراق زۆر پێویستە)
پاراستنی IP دەڵێت ئامێرەکە چەند بەرگەی تۆز و ئاو دەگرێت:

  • IP21: تەنها بۆ ناوەوە بەکاردێت  تۆزو رتوبەت کاری تێدەکات(باش نییە بۆ کەشو هەوای عێراق). ❌
  • IP54: پاراستنی مامناوەند (بۆ دەرەوەی داخراو یان سەربان باشە ).
  • IP65: باشترین هەڵبژاردە (بە تەواوی بەرگەی تۆز و ئاو دەگرێت). ✔

پێشنیار: لەبەر ئەوەی عێراق تۆزی زۆر و گەرمی زۆرە، IP65 زۆر باشترە بۆ ماوەی درێژ.

٢. جۆرەکانی سیستەم

On-Grid (پەیوەست بە تۆڕەوە)

  • ئەوەیە: بەبێ باتری کار دەکات، لەگەڵ تۆڕی گشتی. کاتێک کارەبا بڕی، ئەویش دەوەستێت.
  • بۆ کێ باشە: ئەو شوێنانەی کارەبایان زۆر جێگیرە.

🔋 Off-Grid (سەربەخۆ)

  • ئەوەیە: باتری بەکاردەهێنێت، ناتوانێت لەگەڵ تۆڕی نیشتمانی کاربکات بۆ گەڕانەوەی کارەبا بۆ حکومەت (بۆ فرۆشتنی بە حکومەت).
  • بۆ کێ باشە: ناوچە دوورەکان یان شوێنە کشتوکاڵییەکان (کە کارەبای نیشتمانییان نییە یان زۆر کەمە).

🔄 Hybrid (هاوچەرخ / تێکەڵاو)

  • ئەوەیە: لەگەڵ تۆڕی گشتی و باتریش کاردەکات. سەرەتا وزەی خۆر بەکاردەهێنێت، پاشان باتری، و لە کۆتاییدا کارەبای نیشتمانی.
  • بۆ کێ باشە: باشترین و گونجاوترین هەڵبژاردەیە بۆ عێراق و کوردست

٣. هەڵە باوەکان کە خۆت بێ دوور بگریت

  • نرخی نزم هەبژێری بەبەراورد لەگەڵ کوالێتی کوالێتی پشتگوێبخەیت.
  • پلەی IP پشتگوێ بخەیت (دەبێتە هۆی تێکچوون بەزووی).
  • گەرەنتی راستەقینەی مەوادەکان پشت راست نەکەیتەوە (کۆمپایان هەلبژێرە)
  • لە فرۆشیاری بێ ناو و بێ باوەڕ بکڕیت.
  • قەبارەی سیستەمەکە بە هەڵە دیاری بکەیت.

٤. مەترسییەکانی بازاڕ لە عێراق

  • کاڵای ساختە: وەشانی ساختە ی براندە بەناوبانگەکان.
  • وەسلو کۆدی ساختە: گارانتی ساختە وەکو لەیبڵی ساختە 
  • کۆمپانیای و شوێنی وەهمی : شوێن و کۆمپانیای کاتی لە پاش ماوەک نامێنن .

چارەسەر: هەمیشە کۆمپانیا باوەڕ پێکاراوەکان هەلبێزە کە وەکیلن و تۆمارکراون لەلایەن حکومەت بە سەرەمایەکی گەورە

ئامۆژگاری کۆتایی
سیستەمێکی خۆری باش پێکهاتووە لە:

  • ئینڤێرتەرێکی باوەڕپێکراو کە لە عێراق پشتیوانی هەیە بۆ گەرەنتی و بنکەی چاکردنوە و پارچەی یەدەگ.
  • پانێڵی خۆری Tier 1.
  • پلەی IP بەرزتر بۆ خۆراگری ئامێرەکە بۆ کەشوهەوای عێراق.
  • گارانتی ڕاستەقینە لەلایەن کۆمپانیا باوەڕپێراوەکان.
  • دامەزراندن لەلایەن کۆمپانیایەکی ناوخۆیی باوەڕپێکراو.

سیستەمێک کە بە باشی دیزاین رارێژرابێت دەتوانێت ١٠ بۆ ٢٥ ساڬ بە جێگیری کار بکات.

کۆتایی
لە عێراقدا، وزەی خۆر وەبەرهێنانێکی زیرەکانەیە، بەڵام دەبێت بە وریاییەوە هەنگاوی بۆبنێی. کوالێتی و پاراستن و متمانەی کۆمپانیاکە لەبەرچاو بگرە نەک تەنها نرخەکەی.