ناساندنی کۆمپانیا و پەیامەکەی
کۆمپانیای نەوای تەکنەلۆجیا بۆ هاوردەکردنی ئامێر و کەلوپەلی کارەبایی، کۆمپانیایەکی پێشەنگە لە بواری وزەی پاک و نوێبووەوە. خزمەتگوزارییەکانمان سەرانسەری عێراق و دەرەوەش دەگرێتەوە، و بەردەوام کاردەکەین بۆ دابینکردنی نوێترین و باشترین چارەسەرەکانی وزەی خۆر. ئێمە پسپۆڕین لە دیزاین، بەستن و چاککردنەوەی سیستەمی وزەی خۆر بۆ ماڵان، شوێنە بازرگانییەکان، کارگەکان و کەرتی کشتوکاڵ. ئامانجمان ئەوەیە یارمەتی هاووڵاتیان و کۆمپانیاکان بدەین بۆ بەکارهێنانی وزەی بەردەوام، تا تێچووی کارەبا کەمبکەنەوە و بەکارھێنانی سووتەمەنی زیانبەخش نەهێڵن. .
ئامانجمان ئەوەیە ببينە جێی متمانەی بەکارھێنەرانمان، بە پێشکەشکردنی نوێترین و باوهڕپێکراوترین چارەسەری تەکنەلۆجی. ئێمە تەنیا پێداویستییەکانت پڕناکەینەوە، بەڵکو هێز و متمانەت پێدەبەخشین و بەردەوام پشتیوانتین بۆ گەشەکردن و سەرکەوتن لەم جیهانە دیجیتاڵییەی کە ڕۆژ بە ڕۆژ لە پێشکەوتندایە.
پرسیارە زۆر باوەکان
وەڵامی ڕوون بۆ پرسیارە باوەکان و پرسیارەکانی ڕابردوو بدۆزەرەوە.
شایەتحاڵیەکان
ئێمە شانازی بە ئیسپاتی کڕیارەکانمانەوە دەکەین، کە ڕەنگدانەوەی ڕەزامەندی ئەوانە لە خزمەتگوزارییەکانمان.
هاوبەشەکانمان
هاوبەشی درێژخایەن لەگەڵ کۆمپانیا پێشەنگەکانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی